AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٨ ٢١:١٧

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح:

دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسەکانی تورکیا بێ رێزی بە حاکمیەت و خەڵکی عێراقە

دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسەکانی تورکیا بێ رێزی بە حاکمیەت و خەڵکی عێراقە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح، دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەرپرسەکانی تورکیای بێ رێزی ئاشکرا بە حاکمیەت و خەڵکی عێراق زانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی لەم بارەوە بە هەواڵدەری ئەلمەعلوومەی وت: هۆکاری دیداری مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و دیکەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە نادیارە چونکوو ئەگەر دیدارێکی فەرمی ببوایا، دەبووا هاوسەنگییەک لە نێوان دەوڵەتەکاندا هەبێت و رێزیان لە ئاڵای عێراق و حاکمیەتی ئەم وڵاتە بگرتبایا بەڵام لەم دیدارانەدا هیچ ڕێزێک بۆ شاندە کوردەکان دانەنراوە.

فەتلاوی وتیشی: گەر ئەم دیدارانە نافەرمی بن، دەبێ دەوڵەتی فیدراڵ بەرپرسیاریەتی ئەوە وەکوو دەوڵەتێکی لاواز قەبووڵ بکات و گرینگی نەداتە چییەتی ئەم دیدارانە و ئاکامەکەی چونکو هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەڵسوکەوت دەکات کە گوایە وڵاتێکی لە عێراق جودایە.

ناوبراو رایگەیاند: تورکیا رەوتی بێ رێزی کردن بە هەرێمی کوردستانی گرتۆتە بەر و ئەمەش بە بوردومان کردنی پارێزگا باکوورییەکانی عێراق دەستی پێ کردووە بۆیە دیدارەکانی بارزانی لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا بێ رێزی بە حاکمیەت و خەڵکی عێراقە.

News ID 41609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha